Abstract
پوخته جیهاد یه‌كێكه له‌و چه‌مكانه‌ی له فیقهی ئیسلامیی قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر كراوه، به درێژایی مێژوویی ئیسلام قوتابخانه فیكریی و فیقهییه‌كان ئه‌و چه‌مكه و بابه‌تگه‌لی په‌یوه‌ست به‌و چه‌مكه‌یان شیكردوه‌ته‌وه، له سه‌رده‌می هاوچه‌رخیشدا له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی گرووپه ته‌كفیرییه‌كان جارێكی تر ئه‌و چه‌مكه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان باسوخواسی له‌باره‌وه ده‌كرێت و له ناوه‌نده‌كانی فیكر و توێژینه‌وه ئاماده‌ییی هه‌یه، له‌م نێوه‌نده‌شدا كه‌م نین ئه‌وانه‌ی له كۆن و نوێ‌دا له‌به‌ر رۆشنایی تێزی مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت شیكاری چه‌مكی جیهادیان كردوه، له به‌رامبه‌ریشدا گرووپه ته‌كفیرییه‌كان دوور له‌و رۆحیه‌ته مرۆییانه‌ی ئیسلام چه‌مكی جیهاد شیته‌ڵ ده‌كه‌ن، زۆرجاریش له‌به‌ر رۆشنایی ئامانجی تایبه‌تی گرووپه‌كه و تێروانینێكی به‌رته‌سك راڤه‌ی ده‌قه‌كانی تایبه‌ت به‌و چه‌مكه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جۆرێك له تێڕوانینی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر ئیسلام و ئامانجه باڵاكانی دروستكردووه.
ئه‌وه‌ی باسكرا، پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، كه ئامانج لێی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاكاریه‌یه كه له نێوان هه‌ردوو دیدی قوتابخانه‌ی مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت و گرووپه تهكفیریهكاندا هه‌یه. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه، توێژه‌ران ئه‌م توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، له توێژینه‌وه‌كه‌دا مه‌نهه‌جی شیكاری و به‌راوردكاری به‌كارهاتووه و پشتبه‌ستن به چه‌ندین سه‌رچاوه توێژینه‌وه‌كه به ئه‌نجام گه‌یشتووه.
له‌م توێژینه‌وه‌دا ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام (داعش) وه‌كو نموونه‌یه‌كی گرووپه ته‌كفیرییه‌كان وه‌رگیراوه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و رێكخراوه وه‌كو به‌هێزترین رێكخراوی ته‌كفیری له مێژووی هاوچه‌رخدا ده‌ركه‌وتووه، به شێوه‌یه‌ك له واقیعدا وه‌كو ده‌وڵه‌تێك خۆی راگه‌یاندوه و مامه‌ڵه ده‌كات، كه به ناوی خیلافه‌تی ئیسلامییه‌وه حوكمڕانی ده‌كات، به درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش موماره‌سه‌ی "جیهاد"ی كردوه به تێروانینی خۆی، بۆیه گرنگه دید و تێروانینی ئه‌و گرووپه بۆ جیهاد رۆشنبكرێتهوه و به‌راورد بكرێت به تێزی مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت، به‌وه‌ش روونده‌بێته‌وه موماره‌سه‌ی ئه‌و كارانه‌ی داعش ناوی لێناوه جیهاد چه‌ند له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ئایینی ئیسلام یه‌كده‌گرنه‌وه.
توێینه‌وه‌كه پێكهاتووه له پێشه‌كیى و سێ باس و ده‌رئه‌نجام: له به‌شى یه‌كه‌م چه‌مكى جیهاد روونكراوه‌ته‌وه و جیاوازى نێوان جیهاد و قیتال خراوه‌ته‌ڕوو. به‌شى دووه‌م تایبه‌ت كراوه به باس‌وخواسى فه‌لسه‌فه‌ى جیهاد له دیدى مهبهستگهراییهوه, باس له بنه‌ماكانى ئاشتى و شه‌ڕ له ئیسلامدا كراوه, ئه‌و ئامانجانه خراونه‌ته‌ڕوو كه ئیسلام رێگه‌ى داوه شه‌ڕى له پێناودا بكرێـن,. له به‌شى سێیه‌م كورته‌یه‌ك له مێژووى گرووپى داعش خراوه‌ته‌ڕوو, پاشان به درێژى باس له بنه‌ما فكرییه‌كانى ئه‌و رێكخراوه كراوه. پاشان ده‌رئه‌نجامى به‌راوردكردنى فه‌لسه‌فه و ئامانجى جیهاد خراوه‌ته‌ڕوو كه توێژه‌ران له ئه‌نجامى به‌راوردكارى به‌شى دووه‌م و سێیه‌م پێى گه‌یشتون، گرنگترین ئه‌و ئه‌نجامه‌ش:
له قورئاندا، بنه‌ڕه‌ت ئاشتیه، شه‌ڕیش ته‌نها له چه‌ند حاڵه‌تێكی دیاریكراودا په‌نای بۆ ده‌برێت، به‌ڵام لاى داعش بنه‌ڕه‌ت جیهاد و شه‌ڕكردنه.
به پێی قورئان نه‌ك له‌سه‌ر كوفر و به هۆكاری بیروباوه‌ڕی ئایینی نابێ شه‌ڕ و كوشتار بكرێت، به‌ڵكو یه‌كێ له مه‌به‌سته‌كانی جیهاد فه‌راهه‌مكردنی ئازادی ئایینیه بۆ هه‌موو ئاییندارێك. داعش هات ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی كرد، ئازادی ئایینی زه‌وت كرد.
لای مهبهستگهراكان جیهاد خودی خۆی مه‌به‌ست نییه، به‌ڵكو هۆكاره بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌ستی باڵا، به‌ڵام لای داعش له هه‌ندێك شوێن خودی جیهاد ده‌بێـته ئامانج و، كوشتاری مرۆڤه‌كان ده‌بێـته مایه‌ی لێخۆشبوو‌ن و ره‌زامه‌ندی خوا.