Abstract
Open text is a new form of Kurdish poetry, carrying the characteristics of literary genres and maintaining the balance between these genres in the text. It is the combination of genres within a text in a new poetic form. It is working to find and develop common ground between genres, since narrative takes a large space in the poetic text and complements mental expressions. The combination of poetry and narrative in an open text directly creates metaphors, metaphors and artistic images and produces a different form of poetry. The poet Sherko Bekas also played a role in the emergence of this new form of poetry and dealt with language in an accurate and creative way. This has created a delicate melody inside the poem and enhanced the poetry of the text.
Keywords
literary genres
Metaphor.
open text
poetic form
poetry
Abstract
دەقى واڵا فۆرمێکى تازەى شیعرى کوردییە، هەڵگرى تایبەتمەندى ژانرە ئەدەبییەکانە و ڕاگرتنى هاوسەنگى نێوان ئەم ژانرانەش لەنێو دەقەکەدا دەپارێزێت. ئاوێتەکردنى ژانرەکانە لەنێو دەقێکدا لەفۆڕمێکى شیعرى نوێدا. کارکردنە بۆ دۆزینەوەو پەرەپێدانى خاڵى هاوبەشى نێوان ژانرەکان، بەو پێیەى گێڕانەوە پانتاییەکى گەورە لەدەقە شیعرییەکەدا داگیر دەکات و تەواوکەرى گوزارشتە زەینییەکانە. ئاوێتەکردنى شیعرییەت و گێڕانەوە لەدەقێکى واڵادا بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ دەبێتەهۆى دورستبوونى میتافۆڕو مەجازو وێنەى هونەرى و بەرهەمهێنانى فۆڕمێکى جیاوازى شیعرى. شێرکۆ بێکەسى شاعیریش ڕۆڵى هەبووە لەدەرکەوتنى ئەم فۆرمە تازەیەى شیعرو مامەڵەیەکى دروست و داهێنەرانەى لەگەڵ زماندا کردووە، کە بووەتە هۆى دروستکردنى ئاوازێکى ناسک لە ناوەوەى دەقە شیعریەکەداو شیعرییەتى دەقەکەى بەرزکردۆتەوە.