Abstract
Mosques and shrines are sacred to the people of Erbil. Sheikh Choly is known as a symbol of Erbil. Sheikh Choly is a mosque, cemetery, mausoleum and a place to cook food for the poor and needy. Sheikh Choly has had his own site for a long time, and the people of Erbil believe in the sanctity of this place, and this mosque is still open to worshippers. Sheikh Choly was built 139 years ago, and food has been cooked there for 120 years. The main question of the study: What are the characteristics of Sheikh Choly and how did he play his role as a mosque, a shrine and a cemetery? The importance of this research: Sheikh Choly is still a sacred place and one of the symbols of Erbil and has a special importance among the city's residents. This study aims to describe Sheikh Choly and highlight his social, religious and spiritual functions in Erbil, as well as identifying the distinctive features of Sheikh Choly in mosques, shrines and other cemeteries in Erbil. The tagged study is an anthropological study and the method used (Ethnographic and Semiology). From the results of the study: People visit Sheikh Choly as a mosque, a shrine and a cemetery, and they did not lose their confidence in his sanctity. The shrine of Sheikh Choly is visited by people, especially on Thursdays. Sheikh Choly has many religious, spiritual and social functions. Until now, the people of Erbil trust him to fulfill their wishes. Some mosques in Erbil serve Ramadan breakfast, but Sheikh Choly prepares lunch every day except on Fridays, and on the first days of Eid (Ramadan and Eid al-Adha) meals are served after the Eid sermon.
Keywords
Sheikh Choly
the mosque
The Religious and Spiritual Function.
The Shrine
The Social Function
Abstract
لای خەڵکی هەولێر مزگەوت و مەزار بە پیرۆز تەماشا دەکرێن. شێخی چۆلی وەک سیمبولێک شاری هەولێری پێ دەناسرێتەوە. شێخی چۆلی لە یەککاتدا، مزگەوت، گۆڕستان، مەزار و شوێنی دروستکردنی خواردنە بۆ کەمدەرامەتان. لە مێژە تاکو ئێستا شێخی چۆلی پێگەی خۆی هەیە، خەڵکی هەولێر باوەڕیان بە پیرۆزی ئەم شوێنەیە، ئێستاش ئەم مزگەوتە کراوەیە بەڕووی زیارەتکاران، نوێژخوێنان. شێخی چۆلی ١٣٩ ساڵە دروستکراوە و ئاوەدانە تاکو ئێستا، هەروەها ١٢٠ ساڵیشە خواردنی تێدا دروست دەکرێت. پرسی سەرەکی توێژینەوەکە: شێخی چۆلی بەو مێژوە درێژەیەوە تا ئەمڕۆ ئەرککانی خۆی بەجێدەگەیەنێت، چ تایبەتمەندییەکی هەیە و چۆن وەک مزگەوت، مەزار و گۆڕستان ڕۆڵی خۆی گێڕاوە؟ گرنگی ئەم توێژینەوەیە: شێخی چۆلی تاکو ئێستا شوینێکی پیرۆزە و یەکێکە لە سیمبولەکانی شاری هەولێر و بایەخی تایبەتی هەیە لای دانیشتوانی شارەکە. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە: وەسفکردنی شێخی چۆلی و تیشکخستنە سەر ئەرک کۆمەڵایەتی، ئایینی و ڕۆحییەکانیەتی لە شاری هەولێر، لەگەڵیدا دەستنیشانکردنی ئەو تایبەتمەندییە جیاکراوانەی شێخی چۆلی لە مزگەوت و مەزار و گۆڕستانەکانی دیکەی شاری هەولێر. ئەم توێژینەوەیە ئەنترۆپۆلۆژییە، میتۆدی ئیتنۆگرافی تێدا بەکارهاتووە. لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکە: خەڵکی سەردانی شێخی چۆلی دەکەن وەک مزگەوت، مەزار و گۆڕستان و پیرۆزی خۆی لەدەست نەداوە. گۆڕستانی شێخی چۆلی خەڵکی سەردانی دەکەن بە تایبەت ڕۆژانی پێنج شەممە. شێخی چۆلی چەند ئەرکیەکی ئاینی، ڕوحی و کۆمەڵایەتی هەیە. تاکو ئێستا خەڵکی مراز لە خۆیان دەگرن و متمانەی تەواویان پێ یەتی. هەندێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر بەربانگی ڕەمەزانیان تیادا دەکرێت، بەڵام شێخی چۆلی ڕۆژانە خواردنی نیوەڕوانی تیادا ئامادە دەکرێت جگە لە ڕۆژانی هەینی و، لە یەکەم ڕۆژی جەژندا (جەژنی ڕەمەزان و قوربان)خواردنی جەژن دەکەن دوای وتاری جەژن خواردنەکە پێشکەش دەکرێت.