Abstract
Kurds, as a famous nation during the middle centuries, have been affected by other nations’ conflicts. Bwayhy Family is an obvious instance of those conflicts that Kurds had a crucial role, because of the family’s power on Kurds which had been used for personal or family benefits. The important role of Kurds in those conflicts can be clearly noted through the consequences of those conflicts on Kurds themselves. This study focuses on the role of Kurds on the conflicts and their effects on Kurdish homeland during the Bwayhy’s colony. The nature of study claims to contain two main parts. Part one includes the Kurds’ perspective in Bwayhy’s princes conflicts; part two is specified for the situations of Kurds’ residences through the conflict.
Keywords
conflict
Economy
Kurdish regions.
Kurds
Abstract
کورد وەک ڕەگەزێكی دیار و ناسراو، بەدرێژایی سەدەکانی ناوەڕاستی ئیسلامی كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری ململانێی ڕه‌گه‌ز و پێكهاته جیاوازه‌كان، یه‌كێكیش له‌مانه بارودۆخی ناوچه كوردنشینهكانه له ململانێی نێو بنه‌ماڵه‌ی بوه‌یهییه كه كورد زۆربه‌ی كات به‌شداریی كاریگه‌ری تێدا هه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو وبهكارهێنانیان به‌به‌رده‌وامی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سی و نێو بنه‌ماڵه‌ییه‌كانیان، ئینجا ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت رۆڵی كورد لە ململانێ و كێبڕكێی نێو بنه‌ماله و میرانی بوه‌یهی، وەكوو لێكەوتەیەك بە ژیار و ژیانی كوردەوە دیارە. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تیشك ده‌خاته سەر رۆڵی كورد له‌و ململانێیانه و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر دۆخی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوچه كوردنشینه‌كان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی بوهیهییهكان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا. سروشتی توێژینەوەکە وای خواستووە، کە دوو باس لەخۆ بگرێت، لە باسی یەكەمدا هه‌ڵوێستی كوردان به‌رامبه‌ر بهناكۆكیهكانی بنه‌ماله‌ی بوه‌یهی خراوه‌ته روو، ھەرچی باسی دووەمە تایبه‌تكراوه به بارودۆخی ناوچه كوردنشینه‌كان له چوارچێوه‌یی ململانێی بنه‌ماله‌ی بوه‌یهی.