Abstract
(سافی هیرانی) لە شیعرەکانیدا عەوداڵی دۆزینەوە و هاندان و تامەزرۆیی و دڵوابەستەییە بۆ ژیان لە پاڵ لایەنە ڕۆحییەکەی. هەوڵ دەدات ئەو بەربەستانە لاببات کەدەبنە هۆکاری نەگەیشتنی سالیک بە لایەنی ڕۆحی، کە بەرگە گرتنی ئازار و هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی، عیشقی ڕاستەقینە و باوەڕی تەواو و موتڵەقە بە خودا، هەروەها رێگاکانی گەیشتنن بە عارفییەتە لەلایەنی مەعنەوییەوە.
تێڕوانینی (سافی هیرانی) لە لایەنە عیرفانییەکەیەوە هاوتەریبە لەگەڵ تێڕوانینەکانی(ڤیکتۆر فرانکل) لە ڕوانگەی دەروونزانی لوگوتراپییەوە . بۆیە لەم توێژینەوەیە بە ڕێگای میتۆدی وەسفی شیکاری لە جۆری کتێبخانەیی ، دڵوابەستەیی و ژیان لە شیعرەکانی (سافی هیرانی) لەسەر بنەمای چارەسەری دەرمانی و روانگەی دەروونزانی لوگۆتراپی (ڤیکتۆر فرانکل) دەخرێتە روو.
واتا دەرمانی و دڵ وابەستەیی لای (ڤیکتۆر فرانکل) و (سافی هیرانی) لە ناو ژیانی مرۆڤدا دێت و دەچێت، ئەم واتا بەخشینە بە ژیان لە ئەنجامی بوونی ئازارەوە بە دی دێت، لای (سافی هیرانی) بە دینداری و خواناسین بە دی دێت، چونکە بەرگەگرتنی ئازار لە ئەنجامی بوونی شەوق و ئارەزووی زۆرە بۆ گەیشتن بە یار، لە لایەکی ترەوە ئێش و ئازار و بەرگەگرتن هۆکارێکی گرنگە بۆ دڵوابەستەیی و ژیان.