Abstract
وەرگێڕان یەکێکە لەو هونەر و ڕێگایانەی بە هۆیەوە کولتوورەکان، ئەدەبەکان ئاشنای یەکتری دەبن. چالاکییەکی مرۆڤییە لە کۆنەوە تاکوو ئێستا مرۆڤ بۆ دروستکردنی پەیوەندی کولتووری، ڕۆشنبیریی، ئەدەبی و نەتەوەیی لەگەڵ ئەوانی تر بەکاری دەهێنێت. بە درێژایی مێژوو کۆمەڵێک ڕێسا و بنەمای بۆ دانراوە. جیاواز لەو بنەمایانە زۆر وەرگێڕ هەیە تایبەتمەندی و سیمای تایبەت بە خۆی هەیە. کاتێک خوێنەر کتێبێکی وەرگێڕدراو دەخوێنێتەوە، ئەوا یەکسەر دەیناسێتەوە.
عەزیز گەردی وەکوو پڕبەرهەمترین و گەورەترین وەرگێڕی کورد ناسراوە. زیاد لە سەد کتێبی لە زمانە جیاوازەکانی وەکوو فارسی، عەرەبی، فەرەنسی و ئینگلیزی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە. توێژینەوەکەمان بە ناوی (شێواز و تایبەتمەندی وەرگێڕانە ئەدەبییەکانی عەزیز گەردی)یە ئەمە وایکردووە ئێمە لەم توێژینەوەیەدا کار لەبارەی ئەو تایبەتمەندیانەوە بکەین، کە وەک تایبەتمەندی عەزیز گەردی لە وەرگێڕاندا دەردەکەون. بۆ ئەمەش توێژینەوەکەمان لە دوو بەش پێکهاتووە. بەشی یەکەم، بەشێکی تیۆرییە و کار لەبارەی هونەری وەرگێڕان لە ڕووی چەمک و زاراوەوە دەکەین. هەروەها گرنگی وەرگێڕان بۆ ناساندنی ئەدەب و کولتووری کوردی بە دنیا و بە پێچەوانەوەش. بەشی دووەمیش بەشێکی پراکتیکییە، کار لەبارەی ئەو تایبەمەندیانە دەکەین، کە بە بڕوای ئێمە لە وەرگێڕانەکانی ئەم وەرگێڕە گەورەیەی کورد هەن.