Abstract
This study aims to explore the relationship between communication skills and mental health among university students, measure the levels of both variables. A survey form was developed, including an 18-item scale for communication skills and an 18-item scale for mental health, both validated for their psychometric properties. A random sample of 400 students from Koya University was selected, comprising 210 female and 190 male participants. Data analysis was conducted using SPSS. The key findings reveal that, overall, the levels of communication skills and mental health among the study sample are high. No statistically significant differences were found between males and females regarding these variables. However, students from families with better economic status exhibited higher levels of communication skills and mental health compared to those from middle-income or low-income families. Finally, a significant positive relationship was documented between communication skills and mental health.
Keywords
Communication Skills
mental health
Model (SMCR)
skills
University student
Abstract
ئامانجی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەرخستنی پەیوەندی نێوان كارامەیی پەیوەنییكردن و دەروون دروستی لای خوێندكارانی زانكۆ و پێوانەكردنی ئاستی هەردوو گۆڕاوەكە. بۆ شیكردنەوەی ئامانجەكانیش توێژەران سوودیان لە میتۆدی وەسفی وەرگرتووە. بۆ ئەو مەبەستەش فۆڕمێكی ڕاپرسیان ئامادەكردووە، بەجۆرێك پێوەری كارامەیی پەیوەندیكردن لە (18) بڕگە، پێوەری دەروون دروستیش لە ( 18) بڕگە پێكهاتووە، كە تەواوی تایبەتمەندییە سایكۆسۆسیۆمەترییەكان بۆ هەردوو پێوەرەكە ئەنجام دراوە. هاوكات بە شێوەیەكی هەڕەمەكی چینایەتی ڕێژەیی نموونەیەكەی (400) خوێندكار لە زانكۆی كۆییە وەرگیراوە. بەجۆرێك (210) خوێندكاری ڕەگەزی مێ و (190) خوێندكاریش ڕەگەزی نێر. بۆ شیكردنەوەی داتا بە دەستهاتووەكانیش توێژەران پرۆگرامی (spss) یان بەكارهێناوە. گرنگترین ئەو ئەنجامانەی ئەم توێژینەوەیە پێی گەیشتووە برتییە لە: بە شێوەیەكی گشتی كارامەیی پەیوەندیكردن و دەروون دروستی لای نموونەی توێژینەوەكە لە ئاستێكی بەرزدایە. هەروەها دەركەوتووە هیچ جیاوازیەكی بەڵگەداری ئاماری لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێدا نییە سەبارەت بە ئاستی كارامەیی پەوەندیكردن و دەروون دورستی. هاوكات دەركەوتووە ئەو خوێندكارانەی ئاستی ئابووری خێزانەكانیان باشە ئەوا كارامەیی پەیوەندیكردن و دەروون دروستیان بەرزترە بەبەراود بەو خوێندكارانەی ئاستی ئابووری خێزانەكانیان خراپ و یاخود مامناوەندە. لە كۆتایشدا دەركەوتووە پەیوەندیەكی بەڵگەداری ڕاستەوانە سەرو ناوەن لە نێوان كارامەیی پەیوەندیكردن و دەروون درووستیدا هەیە.