Abstract
Sami Abdulrahman is one of the most prominent leaders and figures in the history of the Kurdish liberation movement in Iraqi Kurdistan, and his role and status in contemporary Kurdish history are particularly notable, especially during the years 1970- 1975. Due to his talent and intelligence, he became trusted by Mullah Mustafa Barzani (the leader of the Kurdish revolution), who, in turn, nominated him to be a prominent member of the negotiation delegation between the Kurdish liberation movement and the Iraqi government, which resulted in the March 11, 1970 agreement. After the agreement, he served as a Kurdish minister in the Iraqi government (1970- 1975). This study aims to highlight Sami Abdulrahman's administrative and political role during the historical period of 1970- 1975. The importance of writing this study lies in revealing new facts about Sami Abdulrahman's role in the events of Iraqi Kurdistan, his relations with Baghdad, and his activities abroad based on a number of unpublished sources and documents. The research consists of an introduction, two main chapters, and a conclusion. In the first chapter, an overview of Sami Abdulrahman's life is presented, while the second chapter is devoted to his administrative and political role during the years 1970- 1975.
Keywords
Iraq
Sami Abdulrahman
The administrative and political role
The Kurdish Revolution.
Abstract
سامی عەبدولڕەحمان یەكێك لە سەركردە و كەسایەتییە دیارەكانی مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردی لە كوردستانی عێراق، ڕۆڵ و پێگەی لە مێژووی هاوچەرخی كورددا دیار و بەرچاوە، بە تایبەت لە ماوەى ساڵانى (١٩٧٠-١٩٧٥). لەبەر ئەوەى ناوبراو بە هۆى كارامەیی و لێزانی خۆی بووەتە جێى متمانەى مەلا مستەفای بارزانی (ڕابەری شۆرشى ئەيلول) و بووەتە ئەندامی دیاری شاندی دانوستانەكانى نێوان بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و حكومەتى عێراقی، كە لە ئەنجامدا ڕێككەوتنامەى ١١ى ئادارى ١٩٧٠ بەداوادا هات. دوای ڕێكەوتنیش، لە ساڵانی (1970-1975) ناوبراو وەك وەزيرێكى كورد لە حكومەتى عێراقى بەشدار بووە. ئامانج لە نووسینی ئەم توێژینەوەیە لا كردنەوەیە لە دەركەوتن و زەقبوونەوەی ڕۆڵی كارگێڕی و سیاسیی سامی عەبدولڕەحمان لەو ماوە مێژووییە دیاریكراوەدا (١٩٧٠-١٩٧٥). گرنگیى نووسينى ئەم توێژینەوەیە لەوەدايە كە چەند ڕاستيیەكى نوێ لەسەر ڕۆڵى سامى عەبدولڕەحمان لە ڕووداوەكانى كوردستانى عێراق و پەيوەنديەكانيان لەگەڵ بەغدا و چالاكيیەكانى لەسەر ئاستى دەرەوە بە پشت بەستن بە چەندان سەرچاوە و بەڵگەنامەى بڵاونەكراوە دەخاتە ڕوو. توێژینەوەكە لە پێشەكییەك و دوو تەوەری سەرەكی و ئەنجام پێكهاتووە. لە تەوەری یەكەمدا باس لە پوختەیەك لە ژیانی سامی عەبدولڕەحمان كراوە، تەوەری دووەمیش تایبەتە بە باسی ڕۆڵی كارگێڕی و سیاسیی ناوبراو لە ماوەی ساڵانی (١٩٧٠-١٩٧٥).