Abstract
This study examines the effect of reading on the development of students' cognitive skills through Kurdish textbooks in the sixth grade, specifically from the perspective of Kurdish language teachers. The aim is to present their views on the impact of reading on cognitive skills, identify reading strategies, and explore challenges faced during reading instruction. This study seeks to answer the following questions: Does reading affect the development of students' cognitive skills? What strategies and challenges do teachers face during instruction? Descriptive and analytical methods were employed, with a survey involving 115 primary school Kurdish language teachers. The results showed that most teachers believe reading Kurdish textbooks in the sixth grade significantly impacts cognitive skill development. Teachers also use various strategies, the most common of which are question and answer, discussion, and explanation. They face several difficulties, the most common of which is the large number of students in the classroom.
Keywords
cognitive
cognitive skills
Reading. Sixth-grade primary Kurdish textbook
teacher
Abstract
ئەم توێژینەوەیە باس لە کاریگەریی خوێندنەوە لەسەر گەشەپێدانی کارامەییە مەعریفییەکانی قوتابیان لە پهرتووكى کوردی پۆلی شەشەمی بنەڕەتیدا دەکات، لە ڕوانگەی مامۆستایانی زمانی کوردییەوە. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە خستنەڕووی بۆچوونی مامۆستایانی زمانی کوردییە، دەربارەی کاریگەریی خوێندنەوە لە گەشەپێدانی کارامەییە مەعریفییەکانی قوتابییان، لەگەڵ دەستنیشانکردنی ستراتیژییەکانی ڕێگای خوێندنەوە و ئەو ئاستەنگیانەی، کە مامۆستایان لە ڕێگای خوێندنەوە لە پۆلی شەشەمی بنەڕەتی ڕووبەڕووییان دەبێتەوە. ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات لە دیدی مامۆستایانی زمانی کوردییەوە، وەڵامی ئەوە بزانێت: ئایا خوێندنەوە کاریگەری لەسەر گەشەپێدانی کارامەییە مەعریفییەکانی قوتابییان هەیە؟ ستراتیژییەکانی خوێندنەوە و ئەو ئاستەنگییانە چین، کە مامۆستایان لە کاتی خوێندنەوەدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە؟ لەئەنجامداندانی ئەم توێژینەوەیەدا ڕێگای وەسفی و شیکردنەوەیی بەکارهاتووە، لەگەل ئەنجامدانی ڕاپرسییەک بە بەشداریکردنی (١١٥) مامۆستای زمانی کوردی قۆناغی بنەڕەتیی. ئەنجامی توێژینەوە دەریخستووە، زۆرینەی مامۆستایان پێیان وایە خوێندنەوەی بابەتەکانی پهرتووكى کوردی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی، کاریگەری بەرچاوییان لەسەر گەشەپێدانی کارامەییە مەعریفییەکانی قوتابییان هەیە. هەروەها مامۆستایان ستراتیژی جۆراوجۆر بۆ خوێندنەوە بەکاردەهێنن ،باوترینیان (ڕێگای پرسیار و وەڵام، ڕێگای گفتوگۆ و ڕاڤەکردنە)، لە کاتی خوێندنەوەش چەند ئاستەنگییەک ڕووبەڕووییان دەبێتەوە، باوترینییان (زۆریی ژمارەی قوتابیانە لەناو پۆل).