Abstract
خزمه‌تگوزاریە فێركاریەكان لە گرنگترینی خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانن و به یه‌كێك له پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی دانیشتوان داده‌نرێت، به‌هۆی گرنگی ئه‌م بابه‌ته له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵدراوه دابه‌شبوونی خزمه‌تگوزاریه فێركایهكان به‌پێی قۆناغه‌كانی خوێندن له شاری ئاكرێ توێژ بكرێت، و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاریەكان پشت به ئاماره فه‌رمیه‌كان به‌ستراوه، هه‌روه‌ها كاری مه‌یدانی ئه‌نجامدراوە بۆ دیاریكردنی شوێنیی خزمه‌تگوزاریه‌كان به ئامێری(GPS) و ده‌رهێنانی ڕووبه‌ریان به برۆگرامی ArcGIS Earth)) لەگەڵ سوودوه‌رگرتن له پڕۆگرامەكانی(ArcGIS) بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئاڕاستە و شێوازه‌كانی دابه‌شبوونیان، و به‌كارهێنانی پێوه‌ر و نیشانده‌ره‌كانی پلاندانان بە مەبەستی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانستە وەزیفیەكانیان، له كۆتایشدا توێژینەوەكە گەیشتووەتە ئەو دەرئەنجامەی كه به‌هۆی لاوازی پلاندانانەوە ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه له دابه‌شبوونیان شێوازێكی هه‌ڕه‌مه‌كی و په‌رشووبڵاوی ناڕێكیان وه‌رگرتووە، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌یان له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك و بێبه‌شبوونی هه‌ندێ گه‌ڕه‌كی تر، ئه‌مه وێرای كه‌می دامه‌زراوه‌كان به‌تایبه‌تی(باخچه‌ی منداڵان) تاڕاده‌یه‌كی زۆر كۆرتهێنانی هه‌یه، هه‌روه‌ها زۆری ژماره‌ی قوتابیان و كه‌می پۆله‌كانی خوێندن و به‌ڕێوه‌چوونی ده‌وام له‌هه‌ردوو كاتی به‌یانیان و ئێواران له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یه‌كان به‌ڵگه‌ی كه‌می دامه‌زراوه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت.