Abstract
ئامانجەكانی توێژینەوەكە بریتی بوو لە هەڵسەنگاندنی پەرتووكی بابەتە كۆمەڵایەتییەكان كە پێك دێت لە سێ بابەت ( جوگرافیا, مێژوو, هاونیشتمانی بوون) بە چاپی شەشەمی ساڵی (2015), بڕیارلێدراو بەسەر خوێندكارانی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی لە خوێندنگاكانی هەرێمی كوردستان، لە ڕووی پەروەردەیی و فێركردنەوەوە, لە ڕوانگەی مامۆستایانی بابەتەكەوە ، جگە لە هەڵسەنگاندنی وێنە فێركارییەكان ونەخشەكانی نێو پەرتووكەكە لە ڕووی هونەریی و زانستی نەخشەكێشانەوە لە ڕوانگەی پسپۆڕانەوە, بە پێی سروشتی بابەتی توێژینەكە و ئامانجەكانی میتۆدی وەسفی شیكردنەوەیی فێركاری پهیڕەوكراوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەكە. توێژینەوەكە سێ نموونەی لە خۆگرتبوو. یەكەمیان بریتی بوو لە نموونەی مامۆستایانی بابەتە كۆمەڵایەتییەكان, پێكهاتبوون لە (127) مامۆستا, بە شێوازی هەڕمەكی هەڵبژێردراون لە خوێندنگا بنەرەتییەكانی ناوەندی شاری سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی(2018 - 2019), و دووهمیان بریتی بوو لە نموونەی پسپۆران لە بواری وێنەفێركارییەكان و پێك هاتبوون لە (7) مامۆستای پسپۆر, و سێهەمیان بریتی بوو لە نموونەی پسپۆرانی شارەزا لە بواری زانستی نەخشەكێشان, وپێك هاتبوو لە(5) مامۆستای پسپۆر, وهەموویان بە شێوازی مەبەستی(قهسدی).هەڵدەبژێردران لە نێو مامۆستایانی كۆلێجی پەروەردەی بنەڕهتی زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی( 2018- 2019 ). و لە پێناوی كۆكردنەوەی زانیاری لە ئەندامانی نموونەكانی توێژینەوەكە, سێ راپرسی یان بۆ ئامادەكرا, و پاش جێ بە جێ كردنیان بە سەر تاكەكانی هەر سێ نموونەكە, وپاش كۆكردنەوە وشیكردنەوەی داتاكان ,لە رووی ئامارەوە ههردوو توێژهر گەیشتن بە كۆمەڵێک ئەنجام، لە گرنگترینیان :
نەبوونی پێشەكی و ئامانجە پەروەردەیی و فێركارییەكان لە پێكهاتەی پەرتووكەكە. وبوونی چەندین كەم وكورتی لە ناوەرۆكی پەرتووكەكە, لە رووی پەروەردەیی و فێركاریدا, وبوونی كەم وكورتی لە چەندین وێنە لە وێنەكانی پەرتووكەكە لە رووی هونەرییەوە. و بوونی كەم وكورتی لە چەندین نەخشە لە نەخشەكانی پەرتووكەكە لە رووی زانستی نەخشەكێشانەوە، دواتر توێژینەوەكە كۆتایی هاتووە بە چەندین دەرئەنجام و ڕاسپاردەو پێشنیار بە پێی ئەنجامەكانی.