Abstract
مێژوونوسه سریانیه‌كان ڕۆڵێكی گرینگ‌یان گێڕاوه له تۆماری مێژووی ئیسلامی، له گۆشه نیگایه‌كی جیاواز له ڕوی زانیاری و ڕێبازه‌وه ڕوداوهكانیان خستۆته ڕوو، سریانیه‌كان بهژداریهكی كارایان هه‌بووه له تۆماركردنی مێژووی ئیسلام به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی به تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی گرینگی دانیشتوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی بوون به تایبه‌تی ناوچه‌كانی وڵاتی شام و باكوری جه‌زیره و عێراق، خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیان بوون له ڕووی زمان و ئاین و شارستانیه‌ت.